وەزیری گواستنەوەی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتەکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی راگەیاند.
رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتی هاتن و رۆیشتن رادەگیرێت.
دەشڵێت، راگرتنی گەشتەکان بۆ ماوەیەکی کاتییە و بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییانە لەو گرژییە ئەمنییانەی لە ناوچەکە هەن.