دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە درێژەی هەوڵ و چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری ورد و دروست، ئۆپەراسیۆنێكی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا توانرا ژمارەیەك مۆڵگە و حەشارگەی پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش لەناوببرێن و ڕێگری بكرێت لە بەكارهێنانی ئەو ناوچانە وەك پەناگەیەك.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی بەردەوامدەبن لەم چالاكییانە تالەناوبردنی دوایین ئەندامی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە كوردستان و عێراق.

بابەتی پێشتر

وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

فڕۆکە رەشەکە.. خێراترین فڕۆکەی سیخوڕی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share