عێراق و ناتۆ تاوتوێی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان کرد

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان سوپای عێراق و ناتۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەفدێکی ئەو هاوپەیمانێتییە تاوتوێکرا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبواری پشتیوانی هێزەکاندا، حەمید عیناد، سەرۆک ئەرکانی سوپا لەگەڵ جیۆڤانی یانوچی، سەرۆکی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق کۆبووەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”لە میانی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکانی هاوکاری و هەماهەنگی و فراوانکردنی هاوبەشی لەسەر ئاستی مەشق و راهێنان تاوتوێکران و گفتوگۆیان لەسەر کرا، هاوکات سەرۆکی نوێنەرایەتیی ناتۆ ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری لە بواری پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزەکانی عێراق دەربڕی”.

بابەتی پێشتر

هیلاری کلینتۆن: ترەمپ یەکەم کەسە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید دەکات و بە 34 تاوان سزا دراوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی مووچەی مانگی تەمموز دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share