قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەبارەی شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگرەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد

لیژنەی زیادەڕەوییەکان لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان هۆشداری بە خاوەنی شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگرەکان دەدات.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، لیژنەی زیادەڕەوییەکان ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو ئامێر و شۆفڵ و حەفارە و بارهەڵگرانە دەکاتەوە کە لە سنووری شارەوانیی دەربەندیخان یان دەرەوەی شارەوانیی سنووری ئیداری کار دەکەن لەهەر پرۆژەیەک دەبێت مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیداری وەگرتبێت وئاگاداری لیژنەی زیادەڕەوی کردبێت، یان مۆڵەتی رێگەدانی پێبێت.

دەشڵێت، بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنەکەوە ڕووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە .

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

بابەتی دواتر

چی لەبارەی نەخۆشیی فایبرۆدیسپلەیژیا دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share