حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە دەوامی رەسمیی ئاساییە و نابێتە پشوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رۆژی یەكشەممە 14ی تەمموز پشووی رەسمی نییە و دەوام لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاساییدەبێت.
هەڵوەشاندنەوەی ئەو پشووە لەكاتێكدایە، كە ساڵانی رابردوو ئەو رۆژە پشوو بووە لە خشتەی پشووە رەسمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە.
هەر ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كە رۆژی 14ی تەمموز نابێتە پشوو، چونكە لە یاسای پشووە رەسمییەكاندا ئەو رۆژە نەكراوە بە پشوو.