راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمەوە دەربارەی بە بانكیكردنی مووچە

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم پێشوازی خۆی بۆ نووسراوێكی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە بانكیكردنی مووچە دەردەبڕێت و دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بە بانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.

دەشڵێت، “ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان”.

حکومەتی هەرێم دووپاتیشیدەكاتەوە، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من)، هەر لە چوارچێوەی ئەم رێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆماربکرێن.

حكومەتی هەرێم لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا دەقی نووسراوەكەی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share