بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە سێیەم رۆژی جەژندا پێشوازیمان لە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار کردووە و هیچ رووداوێکی نەخوازراویش رووینەداوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، ”ئەمڕۆ 23 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کردووە و خۆشبەختان هیچ رووداوێکی نەخوازراویش رووینەداوە”.
دەشڵێت، ”بەمەبەستی چاودێریکردن و پێدانی رێنمایی بە سەرجەم خاوەن شوێنە گەشتیارییەکان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و لیژنەی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی ئەو شوێنانەیان کرد”.