مێردمنداڵێک لە گەرمیان ونبووە و کەسوکارەکەی لە رێگای ئێستاوە سۆراغی دەکەن

ماوەی چەند رۆژێکە مێردمنداڵێکی دانیشتووی شاری کەلار ونبووە و کەسوکارەکەی لە رێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە سۆراغی دەکەن و داوا دەکەن لە دۆزینەوەیدا هاوکاری بکرێن.

 

ئاکار رزگار تەمەن 16 ساڵ کە خوێندکار بووە، لە رێکەوتی 15 ی ئەم مانگە ماڵەوەی لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار جێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە.

سەرباز ئەحمەد پورزای ئاکار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 15 ی ئەم مانگە، دوای ئەوەی دایک و باوکی بەمەبەستی سەردانی پزیشک دایک و باوکی دێن بۆ سلێمانی ئاکار خوشک و براکانی بردووەتە ماڵی نەنکیان لە قەزای کەلار و خۆی لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی پۆلیسمان لە حاڵەتەکە ئاگادارکردەوە و لێکۆڵینەوەیان کرد تەنها لە یەک کامێرای چاودێری دەرکەوتووە کە سوار پاس دەبێت و بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەوێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەیان دەستنەکەوتووە.

ئاشکراشیکرد، کوڕەکەمان هیچ کێشەیەکی نەبووە، تەنها ئەوەندە بووە دایک و باوکی لەسەر خوێندنی وانەکانی لۆمەیان کردووە و داوایانلێکردووە زیاتر هەوڵبدات.

کەسوکاری ئاکار داوا دەکەن هەر کەسێک کوڕەکەیانی بینیوە و زانیاریی لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ساڵانە ئەمریکییەکان نزیکەی 68 ملیۆن دۆلار فڕێدەدەن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share