سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قەوارەی هەرێمی كوردستان دەستوورییە و بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستناكات.
دیلان غەفور ئەندامی وەفدەكەی عێراق لە ئەمریكا كە یاوەریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان وەفدەكەی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەوارەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە و ناردنی مووچە و بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم قەوارەی هەرێمی كوردستان بچووك ناكاتەوە و هیچ مەترسییەكی بۆ دروستناكات.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا سودانی رایگەیاندووە ئەوەی مەترسییە لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە كە رەنگە لە رووی یاساییەوە گرفتی بۆ دروستبكات”.