هاتوچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریكردنی ژمارەکان تاوانە و شۆفێر لە سەرپێچی ناپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران دەڵێت، هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا.

دەشڵێت، “ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ، بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە”.

هەروەك داوا لە شۆفێران دەكات خۆیان لەو جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share