قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابخرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاریکراوە ئەنجامبدرێت و نابێت لەوە زیاتر دوابخرێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەمە 2ی نیسانی 2024 لە هەولێر لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە.

پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاریکراوە و رایگەیاند نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دۆخی ئابوری و چۆنییەتی گەشەپێدانی ئابوریی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەر‌هێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.

ئاماژەی بەوەکرد، کار بۆ ئەوە دەکەن هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن و وتی، “بەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابوریی بەهێز بونیادبنرێت و گەشەپێدانی راستەقینەش روونادات”.

جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حکومەت و وڵاتی فەرەنسای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە و داواشیکرد بۆ لەمەودواش بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی ئابوریدا حکومەتی فەرەنسا لەڕووی دابینکردنی راوێژکارەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا، ڕایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی…
Total
0
Share