بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز سازدەکات و داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیانەوە بەشداری بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک رایدەگەیەنێت، “رۆژی 20ی ئازاری 2024 لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارە رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز سازدەکەین”.
لەبارەی بەشداریکردنیانەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بە هەڵکردنی چرایەک لە جێگای خۆیانەوە بەشداری ئەو رێوڕەسمە بکەن لەگەڵیاندا.