بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە فڕۆکەیەکدا 50 سەرنشین برینداربوون

بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگردا لە گەشتێکی نێوان سیدنی بۆ ئۆکلاند 50 کەس برینداربوون.

فڕۆکەکە لە جۆری Boeing 787-9 بووە و سەر بە کۆمپانیای Latam Airlines لە گەشتێکیدا لەنێوان سیدنی بۆ ئۆکلاند لەناکاو کێشەی تەکنیکیی بۆ دروستدەبێت و بەهۆیەوە بە یەکجار 100 مەتر نزمدەبێتەوە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا 50 سەرنشین برینداربوون و دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە 13 کەسیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

بە بۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی…
Total
0
Share