هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە خۆیان لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل بەدووربگرن.
لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی کە لاشە (شانسی) یان بڕاوەتەوە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دوو تەنی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەدوور بگرن کە ژمارەو ساڵیانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ بەستراوە.