نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕە ناوخۆییەکان دابەزی

نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 2000 دۆلار دابەزی و لەماوەی رۆژێکدا زیاتر لە 30 دۆلاری نرخەکەی لەدەستداوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بووە هۆی دابەزینی بەهای زێڕ، کە ئەوەش بە کاریگەریی ئەوەی پێناچێت رێژەی سوودنی بانکی لە ئەمریکا کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و 998 دۆلار و هەر کیلۆگرامێکش لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 63 هەزار و 910 دۆلار دابەزی و هەر گرامێک زێڕیش بۆ 63 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەبازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێم، نرخی زێڕ لە ئێستادا بە گوێرەی مسقاڵ بۆ عەیار بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە 21 به 435 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 18 به 375 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 به 455 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 به 495 هەزار دینارە

 

بابەتی پێشتر

بۆ سینگڵەکان: چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونیت لە رۆژی ڤالانتایندا

بابەتی دواتر

لە گەڕەکی کوردسات ئاگرێک کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە دوای ئەوەی داتاکانی ئەمریکا دەریانخست کە ئاستی…
Total
0
Share