شارەوانیی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

دەربارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پێشبینی دەكرێت سبەینێ دەستپێبكات، شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە ئەگەری رووداودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنەوە بكەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات پارێزگاری لە ئاوەڕۆی ماڵ و شەقام و گەڕەك و کۆڵانەکانیان بکەن و بەخاوێنی رایبگرن.

دەشڵێت، “لە ئەگەری روودانی دۆخی نەخوازراودا، پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن ژمارە (100)وە بکەن، بەمەبەستی گەیاندنی دەنگیان بە بەشی ئاوەڕۆی سەرۆکایەتیمان و بەهاناوەچوونیان لەڕێگای تیمەکانمانەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەنجامى یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور، لە پاش نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە شەپۆلێکى باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دەکات.

شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو، چەندین تیمی جیاواز و فرە ئەرکی پێکهێناوە بۆ رێگریکردن لە روودانی حاڵەتی نەخوازراو و، پێشکەشکردنی فریاگوزاری و خزمەتگوزاریی بەردەوام بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق: بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share