وەزیری کاری هەرێم: زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتمان تۆمارکردووە کە مووچەیان پێبدەین

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆی 13 هەزار و 252 خاوەن پێداویستیی تایبەت کە تۆمارمانکردووە، سێ هەزار کەسیان توشبووی ئۆتیزمن و کارمان کردووە کە مووچەیان بۆ دابینبکرێت.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە میانەی دەستپێکردنی وۆرکشۆپێکی دوو رۆژی تایبەت بە توشبووانی ئۆتیزم ئاماژەی بەوە کرد، “زیاتر لە سێ هەزار منداڵی توشبووی ئۆتیزم تۆمارکراوە کە رێژەیەکی زۆرە و ئەرکێکی گەورەیە لەسەر خێزانەکانیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ساڵانی رابردوو بە چەند شێوەیەک هاوکاری منداڵانی توشبووی ئۆتیزممان کردووە و توانیومانە چەندین سەنتەری حکومییان بۆ بکەینەوە و لە کەرتی تەندروستی خزمەتگوزاریی بێبەرامبەریان بۆ دابینبکەین”.

ئەو وەزیرەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “تا ئێستا 13 هەزار و 252 خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەمئەنداممان تۆمارکردووە و ئەو تۆمارەمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆئەوەی کە بتواندرێت مووچەیان بۆ دابینبکرێت”.

بابەتی پێشتر

راپرسییەک: بایدن و ترەمپ شیاونین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

بابەتی دواتر

وەزیری بارزگانیی هەرێم: ئەو ملیۆنە دینارەی باس دەکرێت من هەر نایبینم لە نوسینگەکەم دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share