دوایین زانیاریی لەبارەی رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێكی ناكۆكی تایبەت بە پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێككەوتن.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان دوای كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغداد كۆنووسێك دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی رێككەوتنی كۆتایی.

وتیشی، “حكومەتی عێراق رەزامەندیداوە بڕە پارەیەكی زیاتر بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت و بدرێتە كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێم كاردەكەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لە مانگی رەمەزاندا دەستپێكرد

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانێكی گەورە دژ بە راستڕەوی پەرگیر لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share