عێراق بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار خۆراکی لە میسرەوە هاوردەکردووە

لە ساڵی رابردوودا عێراق بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار خۆراکی لە میسرەوە هاوردەکردووە، بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی %29 زیادیکردووە.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی هەناردەکردنی پیشەسازییە خۆراکییەکانی میسر، لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا، داهاتی ئەو کەرتە نزیکەی 4.3 ملیار دۆلار بووە.

وڵاتانی عەرەبی پێشەنگی لیستی گروپە نێودەوڵەتییەکانی هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکانی میسرن، بەجۆرێک لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە بەهای 2.34 ملیار دۆلار خۆراکیان لە میسرەوە هاوردە کردووە.

لەبارەی وڵاتانی جیهانەوە کە خۆراکیان لە میسرەوە هاوردەکردووە ئامارەکە دەریدەخات، سودان لە پلەی یەکەمدایە کە بە بەهای 426 ملیۆن دۆلار خۆراکی لە میسرەوە هاوردەکردووە و سعودیە پلەی دووەمی گرتووە بە بەهای 336 ملیۆن دۆلار.

لیبیا بە بەهای 217 ملیۆن دۆلار و فەڵەستین بە بەهای 208 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا بە بەهای 192 ملیۆن دۆلار، یەمەن 159 ملیۆن دۆلار، ئوردن 157 ملیۆن دۆلار، خۆراکیان لە میسرەوە هاوردەکردووە.

عێراق لە پلەی هەشتەمدایە و بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار خۆراکی لە میسرەوە هاوردەکردووە، بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی %29 زیادیکردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

بینینی خەونێک پیاوێک بەرەو مەرگێکی تراژیدی دەبات

بابەتی دواتر

لە 24 کاتژمێری رابردوو 31 ملیمەتر باران لە هەڵەبجە باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
زیاتر ببینە

پوتین كازمی بانگهێشتی ڕوسیا دەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیاوە بانگهێشتی مۆسكۆ كرا و دەڵێت، “دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ…
Total
0
Share