شارەزایەك: گواستنەوەی دەریایی لە دەریای سوور لە هەرەسهێناندایە

‏‎شارەزایەكی بواری گواستنەوەی دەریایی دەڵێت، جموجوڵی كەشتیی كۆنتێنەرەكان لە دەریای سوور لە تشرینی دووەمی رابردووەوە بەڕێژەی نزیكەی 70% كەمیكردووە.

عامی دانیال، دامەزرێنەر و سەرۆكی كۆمپانیای (ویندوورد) كە خزمەتگوزاریی راوێژكاری لە بواری گواستنەوەی دەریایی پێشكەشدەكات رایگەیاند، زانیارییەكانمان نیشانیدەدات كە لەدوای هێرشەكەی سەر گالاكسی لیدەر- ئەو كەشتییەی یاخیبووە حوسییەكان لە یەمەن لە 19ی تشرینی دووەمدا دەستیان بەسەرداگرت و، تائێستا ئەندامانی تیمی كەشتییەكە كە 25 كەسن بارمتەن لایان- ژمارەی ئەو كەشتییانەی تایبەتن بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و رێگای (رأس الرجاء الصالح) لەوپەڕی باشووری كیشوەری ئەفریقا بەكاردەهێنن، سێ هێندە زیادیكردووە.

گالاكسی لیدەرز-یش كەشتییەكی تایبەت بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلە كە موڵكی كۆمپانیایەكی بەریتانییە و خاوەنەكەی سەرمایەدارێكی ئیسرائیلییە.

دانیال وتیشی، “تێپەڕبوونی ئەو جۆرە كەشتییانە لە دەریای سوور بە رێژەی 90% دابەزیووە. چیتر بەو ناوچەیەدا تێناپەڕن”.

هەرچی سەبارەت بەو كەشتییانەیە كە كاڵای وشكی بەكۆمەڵ دەگوازنەوە (وەك دانەوێڵە، چیمەنتۆ و خەڵوز) ژمارەیان لە دەریای سوور بە رێژەی 15% كەمبووەتەوە، لەوەتەی حوسییەكان هێرشەكانیان دەستپێكردووە.

تەنها كەشتییەكانی گواستنەوەی نەوتن كە بەهەمان ئاستی پێشوو كەناڵی سویس بۆ گواستنەوە وەك كاتی بەر لە هێرشەكان بەكاردەهێنن، شارەزاكە وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى…
Total
0
Share