پەروەردەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن

دوای بڵاوکردنەوەی گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەریەک لە پەروەردەکانی گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە داوادەکەن خوێندنگەکانی سنورەکانیان مامۆستایان ئاگاداربکەنەوە و دەست بە دەوام بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دوارۆژی منداڵەکانمان و بۆ بەفیڕۆنەچوونی ساڵێکی خوێندنیان، داوا لە ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکەمان دەکەین لە 9ی مانگەوە دەست بە دەوام بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەپێناو بەفیڕۆنەچوونی ساڵێکی خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانمان داوا دەکەین، ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات داوا لە مامۆستایان بکەن دەست بە دەوام بکەنەوە لە 8ی مانگەوە، واتە بەیانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەش، بە هەمان هۆکاری هەردوو پەروەردەکەی دیکە هەمان داوا لە مامۆستایانی سنورەکەی دەکات و دەڵێت لە رۆژی 9ی مانگەوە دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکرێتەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران, رەزامەندی هەیە كە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان:

1-پلە بەرزكردنەوە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەستپێدەكات.

2-بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی سلێمانی: هێرشەكەی ڕوسیا كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان نەبووە

تائێستا هیچ گەشتێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی هێرشەكەی ڕوسیاوە دوانەخراوە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە. بەرەبەیانی…
Total
0
Share