ماریۆ زاگالۆ ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی کۆچی دوایی کرد

ماریۆ زاگالۆ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی بەرازیلی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زاگالۆ بەوە بەناوبانگ بوو، وەک یاریزان و وەک یاریدەردەری راهێنەر و وەک راهێنەریش جامی جیهانی بەدەستهێنابوو، یەکەم کەس بوو وەک یاریزان و وەک راهێنەر ئەو جامە بەدەست بهێنێت.

ساڵانی 1958 و 1962 یەکێک بووە لەو ئەستێرانەی بەڕازیلی کردووەتە خاوەنی مۆندیال، لە ساڵی 1970دا کاتێک راهێنەری بەڕازیلیش بووە وڵاتەکەی جامی جیهانی بردووە، کۆتا مۆندیالیش کە جێدەستی تێیدا هەبووبێت مۆندیالی ساڵی 1998 بوو.

 

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو هەشت پیاو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراون

بابەتی دواتر

رۆژە پشووەکانی ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share