ئەمڕۆ وەفدەکەی حکومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد

وێنە: ئەرشیف

ئەمڕۆ وادەی سەدانی وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغداد، ئەم سەردانە دەبێتە یەکەم سەردانی ساڵی 2024 و وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “بۆچارەسەرکردنی کێشە داراییەکانە.”

بە گوێرەی زانیارییەكان، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی وەفدەکەی حکومەتی هەرێم و لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەغداد، پرسی مووچەی مووچەخۆران و جیاكردنەوەی لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

هاوکات، وەفدەکەی هەرێم دەیەوێت، بەغداد قەرزە چوار ترلیۆن و 700 ملیار دینارەكەی کە لە ساڵی 2023دا بۆ مووچە لە بەغداد کردوویەتی، لە بودجەی ساڵی 2024 لێوەرنەگیرێتەوە.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنەی لە شوقەکە خۆی فڕێدایە خوارەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ببوو بە دەمەقاڵێیان

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی (س.…
Total
0
Share