ژمارەیەك ئەنجامدەری هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستگیركران

حكومەتی عێراق دەستگیركردنی ژمارەیەك ئەنجامدەری هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد رادەگەیەنێت و دەڵێت، “پەیوەندییان بەهەندێك دەزگای ئەمنییەوە هەیە”.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، ئەو هێرشەی لە 7ی كانونی یەكەم ئەنجامدرا و تیایدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەندێك باڵەخانەی حكومەتی كردە ئامانج، هێرشە بۆسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق.

وتیشی، “دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكرد بۆ گەیشتنە تۆمەتباران و رادەستكردنیان بە دادگا” ئەوەشی وت، پاش هەوڵێكی چڕی هونەری و هەواڵگری، دەزگا ئەمنییەكان ناسنامەی بكەرانیان دەستنیشانكرد، زانیارییە سەرەتاییەكان دەریخست، هەندێكیان پەیوەندییان بە هەندێك لە دەزگا ئەمنییەكانەوە هەیە.

پاش دەرچوونی بڕیاری دادگا لەبارەی پشكنین و دەستگیركردنیان، لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران، هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ گەیشتنە هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە هێرشەكەدا، لیوا یەحیا رەسول وای وت.

روونیشیكردەوە، لایەنە تایبەتمەندەكان، سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەوانەی هاوكاریی تۆمەتبارانیان كردووە و، پاڵپشتیی لۆجستییان پێداون بۆ گەیشتنە شوێنی ئەنجامدانی هێرشەكە، بڕیاری دەستبەسەركردنیان دەرچووە، تا دواتر رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

بابەتی دواتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كەرنەڤاڵی لیستی ”هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار چەكداری داعش كوژران

چوار تیرۆریستی داعش لە كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین كوژران و چەندین كەرەستە لەناوبراون، لەوانە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی. شانەی…
Total
0
Share