شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد بکات.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سبەی لە بەغداد لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە، بێگومان گفتوگۆمان زیاتر لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت”.

لەبارەی 700 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم، ئومێد سەباح، رایگەیاند، “سەرجەم رێکارە کارگێڕییەکان لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو کراوە و زیاتر لە 10 رۆژە نووسراومان بۆ حکومەتی عێراق کردووە، دوایین زانیاری ئەوەیە کە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە (تەمویل) پارەدارکردنی وەزارەتەکان کردووە، بڕیارە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیە بێت و دوانەکەوێت”.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمداین، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و تاکو ئێستاش چەندین جار شاندی هەرێم سەردانی بەغدادی کردووە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەکارهێنانی غازی LPG بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

هونەرمەندێكی ناسراوی كورد كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share