داعش دەیان سەربازی سوپاكەی ئەسەد-ی كوشت

چەكدارانی ڕێكخراوی داعش، دەیان سەربازی سوپای سوریا-یان كوشت و برینداركرد.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 30 كانونی یەكەم، چەكدارانی داعش بۆسەیەكیان بۆ سەربازانی سوپای سوریا داناوە، لە ئەنجامدا 30 سەرباز كوژراون و 15ی تر برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوێكدا “ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ” كە وەك باوەڕپێكراوترین سەرچاوەی گواستنەوەی هەواڵەكانی سوریا ناسراوە، ڕوونیكردەوە، “بۆسەكە سێ نەفەرهەڵگری سەربازی لەسەر ڕێگای حیمس – دێرزور پێكاوە، سەربازەكانی لە ئەركەكانیان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەكانیان، لەسەر ڕێگاكە داعشەكان ڕوبەڕوویان بوونەتەوە و هێرشەكە بەڕادەیەك سەخت بووە، كە جگە لەو ژمارە زۆرەی كوژراوەكان، بەشێك لە بریندارەكانیش لەنێوان ژیان و مردندان.”

سەبارەت بە هەمان ڕوداو، میدیای فەرمیی حكومەتی سوریا “سانا” دەڵێت، “هێرشێكی تیرۆریستی كراوەتەسەر پاسێك و بەهۆیەوە 25 هاوڵاتی كوژراون و 13ی تر برینداربوون.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارەكەی سودانی بۆ رادەستكردنەوەی بارەگای پارتی لە كەركوك راگرت

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارەكەی سودانی بۆ چۆڵكردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و رادەستكردنەوەی بە پارتی راگرت. ئەمڕۆ یەكشەممە،…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕووینەداوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستییاندا ڕووینەداوە سەبارەت بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ،…
Total
0
Share