گۆتێرێس: زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی لە كەرتی غەززە بێ ئاو و خۆراك و سووتەمەنین

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی لە كەرتی غەززە بێ ئاو و خۆراك و سووتەمەنین و لەگەڵ هەموو لایەنەكان لە گفتوگۆداین بۆ گەیشتنی هاوكارییەكان بۆ هاوڵاتییان لە كەرتی غەززە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، چاومان لەوەیە ئەو بارهەڵگرانەی كۆمەك و هاوكارییەكان لە نزیكترین كاتدا بگاتە غەززە چونكە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

راشیگەیاند، هاوڵاتییان لە كەرتی غەززە بێ ئاو و خۆراك و سووتەمەنین لە هەمانكاتدا بۆردوماندەكرێن و ئەو بەڵێنەمان وەرگرتووە بە زووترین كات ئەو هاوكارییانە بگەیەندرێنە كەرتی غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
Total
0
Share