وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین دادەبەزێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی بەنزینی نۆڕماڵ 50 دینار و بەنزینی موحەسەن و سوپەر 25 دینار دادەبەزێت”.