نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە وەک سولفە بڕی 500 ملیار بخاتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەدوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی 500 ملیار دینار وەک سولفە بۆ هەرێم، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی چوارشەممە یەکەم وەجبەی پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.

بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و لەماوەی 10 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت، وەک ئەوەی میدیا عێراقییەکان باسیانکردووە.

پێشتر د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، ناردنی ئەو 500 ملیار دینارە وەكو سولفەیەكە بۆ هەرێمی كوردستان و ئاماژەیە بۆ رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان، دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغداد پاكتاوی دارایی نێوانیان دەكرێت و دەبێت مانگانە پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

تەرمی شەهرام سامی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share