ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای دوو پەرلەمانتار هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆ بانگێشتکران بۆ وەڵامدانەوە زارەکی لەسەر دوو بابەت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “سەبارەت بە ئەو رێکارانەی وەزارەتی دارایی گرتویەتییەبەر بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە رێگەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی کۆکردنەوەی داهاتی گشتی لەباج و رسومات وەزیری دارایی پرسیاری زارەکی ئاڕاستەکرا”.
ئاشکراشیکرد، “سەبارەت رێکارەکانی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوێ و هۆکاری زیادکردنی رسوماتی پاسپۆرت لە 25 هەزارەوە بۆ 91 هەزار دینار وەزیری ناوخۆ بانگهێشتکرا و لە دوای وەڵامدانەوەی زارەکی وەزیری ناوخۆ سەرۆکی پەرلەمان هەر چوار لیژنەی پەرلەمانی( یاسا، دارایی،دەستپاکی ، ئاسایش و ناوخۆ)ی راسپارد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو گرێبەستەی کراوە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وبەزووترین کات راپۆرت لەو بارەیەوە بدەنە ئەنجومەنی نوێنەران”.