شێركۆ جەودەت: لە بەغدادەوە بەنزینی 450 دیناری بنێرێت كۆتایی بە یاریكردنی نرخی بەنزین دەهێنێت

شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكان بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوتەوەیە لە بازاڕەكانی جیهاندا كە وایكردووە بەشێك لە بازرگانەكان نرخی بەنزین گرانبكەن و وتیشی، “پێویستە سووتەمەنی بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان دابینبكرێت تا بتوانرێت بەنزین بۆ ناوخۆ بەرهەمبهێنن”.

راشیگەیاند، یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و لە بەغدادەوە بەنزینی 450 دیناری بنێرێت كۆتایی بە یاریكردنی نرخی بەنزین دەهێنێت و چیتر خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی وەك پێشتر نامێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت هەولێر بەرزبوونەوەی بەرچاوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

بەپەلە.. سلێمانی ئاگر لە دوكانێَك كەوتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share