تیمی دیپلۆماسیی دانیمارك بەغدادی جێهێشت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تیمی دیپلۆماسیی نێردەی دانیمارك بەغدادی جێهێشت.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تیمی دیپلۆماسیی نێردەی دانیمارك ماوەی دوو رۆژە خاكی عێراقی جێهێشتووە.

میدیای فەرمی لە زاری سەحاف هۆكاری رۆیشتنی تیمەكەی بۆ ئەو گرژییانە گەڕاندەوە كە پاش بێڕێزیكردن بە قورئان لە سوید و دانیمارك لە بەشێك لە شارەكانی عێراق سەریانهەڵداوە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی دووبارەبوونەوەی روودانی سووتانی قورئانی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارك كرد.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالکی کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی تێچووی گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك لەئەستۆ دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌سه‌ر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌…
Total
0
Share