توێژینەوەیەک: نیوەی ئاژەڵەکانی سەر زەوی کەمیانکردووە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، نیوەی جۆریی ئاژەڵانی سەر زەوی کەمیانکردووە، بەشێکیشی پەیوەندییان بە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە هەیە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کوینز ئێرلەندا ئەنجامدراوە، توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی لەسەرانسەری جیهاندا 70 هەزار جۆر ئاژەڵ کەمیانکردووە.

توێژەران دەڵێن، “%48 ی جۆری ئاژەڵەکانی جیهان روویان لە کەمکردنەوە کردووە، لە کاتێکدا %3 یان ژمارەیان لە زیادبووندایە، %28 یشیان لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندان”.

لەدەستدانی جۆرییەتی بایلۆجی جیهانی یەکێکە لەو ئالنگارییە قورسانەی لە داهاتوودا رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە و کاریگەری لەسەر سیستمی ژینگە و بەرهەمهێنان و خۆراک و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و لە سەروو هەمووشیانەوە ئاسایشی ئابووری جیهان دەبێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری بایلۆجی، گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و پیسبوونی ژینگە هۆکاری سەرەکین لە کەمبوونەوەی جۆرییەتی ئاژەڵەکان بە گشتیی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
Total
0
Share