بەهۆی ئازادیی بیروڕاوە دەستگیركرابوو.. چالاكوان هێرش نەجیم ئازادكرا

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان ئازادبوونی چالاكوانێكی قەزای سۆران رادەگەیەنێت.

بەشدار حەسەن، پارێزەر و بریكاری ئەو چالاكوانە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش نەجیم چالاکوانی دەڤەری قەزای سۆران ئازادکرا کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو سنوورەوە بەهۆی ئازادیی بیروڕا دەستگیرکرابوو.

بەشدار حەسەن، كە لە هەمان كاتدا سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینانە روونیشیكردەوە، لە 3ی كانونی یەكەمی 2020دا پاش ئەوەی لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردن سزادرا بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمان، ئەمڕۆ بە دیداری کەسوکاری شادبووەوە.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

بابەتی دواتر

پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراق زیاتر لە 16.5 ترلیۆن دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رادیۆی سوید بڕیاریدا بە داخستنی بەشی کوردی. رادیۆكە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاشەکەوتکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.…
Total
0
Share