پۆلیسی سلێمانی: بەندکراوێک لە چەمچەماڵ هەڵهاتووە

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئاشکرایکرد کە بەندکراوێک لە بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ هەڵهاتووە گەڕان بەدوای ئەو بەدنکراوەدا دەستیپێکردووە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنێتی هەڵهاتنەکەی دەکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلیمانی وتی، “هەڵهاتووەکە لە بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ بەندکرابوو، شەوی ڕابردوو هەڵهاتووە و ئێستا گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردووە”.
وتیشی، “لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی هەڵهاتنەکەی دەکرێت و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لەو ڕووداوەدا ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەو تاوانبارە ناوی (م. ک. ت)ە و لە چوار پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە.
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە ئەو تاوانبارە پێشتر ماوەی حەوت مانگ لە ئاسایشی قەزای چەمچەماڵ لە زیندانی تاکە کەسیدا بووە، ماوەی دوو مانگە لەسەر داوای پۆلیسی قەزاکە ڕادەستی بەرێوبەرایەتیی پۆلیس کراوە، شەوی ڕابردووش بە جلی سەربازییەوە هەڵهاتووە. هەر بەپیی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا تاوانبارەکە نزیکەی 20 تاوانی کوشتن، تەقەکردن و چەندین تاوانی دیکەی لە ئاسایش و پۆلیس لەسەر تۆمارکراوە.
بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە کرێی خوێندنی لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان کەمکردەوە

بابەتی دواتر

ژیان لەسەر دورگەی بەتریقەكان لەژێر هەڕەشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share