واشنتۆن پۆست: بەرپرسانی عێراق دۆلاریان خراپ بەکارهێناوە و لە گەلەکەیان دزیوە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

واشنتۆن پۆست راپۆرتێکی وردی بڵاوکردەوە لەسەر هۆکارەکانی قەیرانی دۆلار لە عێراق و چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ دراوی نیشتمانی و کێ زۆرترین سوود لە قاچاخچێتیی دۆلار وەردەگرێت.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە دە ساڵە سیاسەتمەدارانی عێراق دەستگەیشتنیان بە دۆلاری ئەمریکی بە خراپی بەکارهێناوە بۆ دزیکردن لە گەلەکەیان لە ئاستێکی مێژووییدا.

باسی لەوەکردووە، لەوەش مەترسیدارتر حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق هاوپەیمانییان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران کردووە، بۆ دەربازبوونی سوپای پاسداران لە گەمارۆکانی ئەمریکا و لادانی ملیارەها دۆلار قەرز و بۆ دابینکردنی تێچوو و لایەنی دارایی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

رایگەیاندووە، ئێستا دەبێت ئەمریکا هەڵبستێت بە راگرتنی ئەم چالاکییانە و هەر جۆرە کارێک کە زیان بە ئابوریی ئەمریکا و گەلەکەی بگەیەنێت.

واشنتۆنپۆست ئاماژەی بەوەکردووە، قەیرانی دینار لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئەمریکا چاودێریی زیاتری بەسەر ئەو مامەڵە دەریاییەدا سەپاند کە بانکە عێراقییەکان کاریان تێدا دەکرد، لەو کاتەوە 80%ی ئەو مامەڵانەی کە لەلایەن یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکاوە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە رەتکراونەتەوە، بەهۆی ترسی گواستنەوە بۆ ئێران، کە بووە هۆی سنووردارکردنی دەستگەیشتنی عێراق بە دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو ئەوەش بووە هۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای دینار.

ئەم زیادکردنە پرۆسەیەکە لە ساڵی 2004ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە بانکە عێراقییەکان بدات دەستیبگات بە دۆلار بە ڕێژەی پەسەندکراو.

بەپێی رۆژنامەکە، “لەدوای ئەوکاتەوە زۆری نەخایاند مامەڵەی دۆلاری ساختەی بەرفراوانیان دەستیپێکرد، چونکە تێچووی هاوردەکردن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەوە، زۆرجار، مامەڵەکان تەنها لەسەر کاغەز دەکران، هیچ کاڵایەک نەدەگەیشتە عێراق، لە کاتێکدا ملیۆنان دۆلار دەگواسترایەوە بۆ هەژمارە بیانییە سێبەرەکان.”

رۆژنامەکە بەردەوام بوو، “بەداخەوە حکومەتی ئەمریکا لە مێژە بەم پێشێلکارییانە دەزانێت، لە ساڵی 2012ەوە پشکنەری گشتی تایبەت بە پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات کە 80%ی فرۆشی زیادکردنی دۆلار پەیوەندی بە گرێبەستە نایاساییەکانەوە هەیە کە دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

رۆژنامەکە باس لەوەدەکات کە چۆن دەوڵەتی عێراق بەردەوامە لە کارکردن وەک کۆمپانیایەکی زەبەلاحی سپیکردنەوەی پارە.

دەشڵێت، عێراق ئەمڕۆ یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان و خەڵکەکەی هەژارن، هەروەها دەیان ملیار دۆلار نێردراوەتە ناو ئێرانەوە، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین نەیارەکانی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوە کردووە، “مەحاڵە بزانین تەواوی زیانەکان چەندە، بەڵام ژمارە سەرەتاییەکان سەرسوڕهێنەرن”، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، پێدەچێت فرۆشی دۆلار لە زیادکردنەکاندا بە تێکڕا نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بووبێت لە ڕۆژێکدا، واتە یەک ملیار دۆلار لە هەفتەیەکدا.

بەڵگەکانی ئەوە دەردەخەن کە سودمەندی سەرەکیی سوپای پاسدارانە، شارەزایان مەزەندەیان کردووە کە کۆی ئەو پارەیەی لە دەرەوەی وڵاتە بگاتە 300 ملیار دۆلار، دەشڵێت، پێدەچێت گەلی عێراق زیاتر لە هەموو وڵاتێک لە مێژوودا کە لە سەروەت و سامانی نیشتمانیی خۆیان بێبەشکراون.

راپۆرتە ئەمریکییەکە لە کۆتاییدا دەڵێت، “وەک دەوترێت جارێک فێڵم لێ بکە، شەرمەزاریت، دووەمجار فێڵت لێکردم، خۆم شەرمەزارم”.

بابەتی پێشتر

سودانی: زۆرینەی تۆمەتبارانی دزیكردنە گەورەكە هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات

بابەتی دواتر

گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share