وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە هاتنی نەوتەكەی بەغداد نرخەكەی دادەبەزێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق 60 تانكەر نەوت بە بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەنێرێتە هەرێمی كوردستان كە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حكومەتی عێراق كاروانێكی 60 تانكەر بە بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێبەرامبەر دابەشدەكات كە 30 تانكەری بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تانكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە ڕاستەوخۆ نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ڕوو لە دابەزین بكات و پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی خێراتربكات.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك كەسێك بڕێك پارەی ژمارەیەك كرێكار دەبات و هەڵدێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە كۆریای باشوور رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share