بەهای 100 دۆلار گەیشتە 164000 دینار

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی دوو دەیەی رابردووی تۆماركرد و 100 دۆلار بە 164 هەزار دینارە.

لە بەشێك لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 164 هەزار دینارە و لە هەندێك شوێن 100 دۆلار بە 163 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا، بەرزترین ئاستە لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق و چاپكردنی دراوی نوێی عێراقی لە دوای رژێمی پێشووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share