وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵە‌بانی لە بەغداد ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی دووپاتكردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمدا.

وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تیی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 9ی كانونی یەكەم لە‌ بە‌غداد، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراق دا كۆبووە‌وە.

قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم.

سبە‌ینێش وە‌فدە‌ باڵاكە‌ی ھە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ ئە‌نجامدە‌دات.

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غداد، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یە‌كی دیکە  لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات.

بابەتی پێشتر

هه‌ولێر: یه‌كێتیی نیشتیمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس لوتکەی گرت و ئاتالانتا لەگەڵ لیڤەرپوڵ سەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share