سەرۆكی پێشووی ماڵدیڤ 11 ساڵ زیندانیدەكرێت

بە تۆمەتی گەندەڵی، سەرۆكی پێشووی ماڵدیڤ 11 ساڵ زیندانیدەكرێت و پێنج ملیۆن دۆلار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا.

عەبدوڵڵا یەمین سەرۆكی پێشووی ماڵدیڤە، دادگای تاوانەكانی ئەو وڵاتە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیی بەسەر ناوبراودا ساغكردووەتەوە. بەپێی دادگا، دوورگەی ئەرخەپیل كە شوێنێكی حكومییە، یەمین بە كرێی داوە و پارەكەی بۆ خۆی بردووە.

دوو تۆمەتی تر كە بەسەر سەرۆكی پێشووی ماڵدیڤدا ساغبوونەتەوە، وەرگرتنی بەرتیل و سپیكردنەوەی پارەن و لەگەڵ ئەوانەشدا، تۆمەتبار بووە بە “دەمكوتكردنی میدیا” بە پارە و بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی سەرۆك بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی، لە سزای ئەو “تاوانانەدا” دادگای تاوانەكانی ماڵدیڤ، سزای 11 ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی دارایی بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بەسەر عەبدوڵڵا یەمیندا سەپاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share