مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە بودجەی عێراقدا جێگیركرا

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، وەزیری بەرگریی عێراق پێیڕاگەیاندوون مووچە و بودجەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگیركراوە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیرکردنی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و بودجە و مافەکانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی وەزیری بەرگریی عێراقیان کردووە تەئکیدیان لە داواکارییەكە كردووەتەوە.

وتیشی، “بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان پێیڕاگەیاندین مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023دا جێگیرکراوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا عێراق لە ریزبەندیی خراپترین ئەو وڵاتانەدا دادەنێت کە نابێت گەشتیان بۆ بکرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سویسرا سێ خاڵی لە کامیرۆن داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

لە قەزای سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2ەوە داواكراوبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share