كۆمارییەكان ئەمریكا كۆنترۆڵ دەكەن

پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا بەردەوامە و بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەكان كۆمارییەكان لەپێشەوەن و بۆ ئەوە دەڕۆن ئەمریكا كۆنترۆڵ بكەن.

تاوەكو ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، كۆمارییەكان 211 كورسییان بەدەستهێناوە و دیموكراتەكانیش 197 كورسییان مسۆگەر كردووە، پێشبینی دەكرێت كۆمارییەكان بە ئاسانی بتوانن حەوت كورسی دیكە بە دەستبهێنن و بە 218 كورسییەوە دەبنە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە 100 كورسی پێكدێت، كۆمارییەكان 49 كورسییان مسۆگەر كردووە و دیموكراتەكان خاوەنی 48 كورسین.

و ئەوەی جێگەی تێڕامانە ماوەی 50 ساڵە یەكێك لە ویلایەتەكان كە ویلایەتی مینیسۆتایە، بە دەست دیموكراتەكانەوەیە، ئەم هەڵبژاردنە دەنگیان بە كۆمارییەكان داوە.

لە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكادا، هاوڵاتییان دەنگ بۆ حاكمی 36 ویلایەت و 35 ئەندامی ئەنجومەنی پیران و 435 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.

هاوكات درەنگانی شەوی ڕابردووش، جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پارتی دیموكراتی ئەمریكا كەمترین كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی پارتی لێپرسراوی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی رفاند

بابەتی دواتر

هاوژینی محەمەد حەلبووسی سەرپەرشتیی هەڵمەتێكی نەمام ڕواندن دەكات 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share