دیلان غەفور: سبەینێ سەرجەم وەزارەتەكان یەكلاناكرێنەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا سیڤیی كاندیدەكان بە پەرلەمانتاران نەدراوە لە كاتێكدا دەبوو 24 كاتژمێر بەر لە كۆبوونەوەكە ئاراستەی پەرلەمانتاران بكرایە و جەختیشدەكاتەوە، سبەینێ سەرجەم وەزارەتەكان یەكلاناكرێنەوە، بەڵام دەبێت 50+1ی كابینەكە یەكلابكرێتەوە ئەگەر نا كابینەكەی حكومەت سەركەوتوو نابێت.

دیلان غەفور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئێستا بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان بە ئێمە نەگەیشتووە و تەنها نووسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمانە تایبەت بە كۆبوونەوەكەی سبەینێ.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “دەبێت 24 كاتژمێر بە لە كۆبوونەوەكە سیڤیی كاندیدەكان بە ئێمە بدرێت تا وەكو دەنگیان پێبدرێت و چاوەڕواندەكرێت سبەینێ پێمان بگات و دەبێت لە كۆبوونەوەكەدا 50+1ی كابینەكە وزارییەكە بخرێتە دەنگدانە و متمانە بەدەستبهێنێت ئەگەر نا سەركەوتوو نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مەرج نییە سبەینێ سەرجەم وەزارەتەكان یەكلابكرێنەوە، چەند وەزارەتێك دەمێننەوە و دواتر دەخرێنە بەردەم پەرلەمان و بەپێی ڕێككەوتنی لایەنەكان متمانەیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و چوار یانه‌ی دیکه‌ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی: دەردانی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە 2025دا دەگاتە ترۆپك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share