ژمارەی مردن بە کۆلێرا لە سووریا ڕووی لە بەرزبوونەوەیە

وەزارەتی تەندروستی سووریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 29 کەس بەرزبووەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە خراپترین حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی ناوی دەبات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

وەزارەتی تەندروستی سووریا بڵاویکردووەتەوە، ” لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا 338 حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و 29 کەسیش مردوون، کە زۆرینەیان لە پارێزگای حەلەب بوون”.

لای خۆیەوە، لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ” لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە ژمارەی توشبووان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتووەتە 2092 حاڵەت، کە ئاوی پیس هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەکەیە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ” ئاوی خواردنەوەی زۆرینەی ناوچەکانی سووریا پیسبووە، پێشتریش حاڵەتەکانی سکچوون وڕشانەوە، بەدخۆراکی و نەخۆشی پێست بەشێوەی بەرچاو بەرزبوونەتەوە”.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردووەتەوە،” بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە و بەرزی ژمارەی تووشبووان و مردن بە نەخۆشییەکە، خراپترین پەتایە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە سووریا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەت لە ناوچە کوردییەکان کەبەهۆی شەڕی بەردوامی دە ساڵەی ناوچەکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان پیس بووە”.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ساتی پێکدادانی کەشتییەکی ئاسمانی و هەسارەیەک ببینە

بابەتی دواتر

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە تیرۆرکردنی ڕێوڕەسمی پرسەی شینزۆ ئابی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share