كۆبوونەوە لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردەوە و بریكاری وەزیرێك بانگێشتكرا

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە کارەکانی دەستپێکردەوە و بریکاری وەزیری دارایی حكومەتی عێراقی بانگێشتكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكە کارەکانی دەستپێکردەوە و كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە بانگێشتکردنی تەیف سامی بریکاری وەزیری دارایی حکومەتی عێراق.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بووە، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەمڕۆ بریكاری وەزیری دارایی بانگێشتكرد بۆ چاودێریكردنی كارەكانیان و بەدواداچوون سەبارەت بە چۆنێتیی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

یاریزانێکی دیکەی لیڤەرپوڵ تووشی پێکان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share