ڕوونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا وردەكاریی دۆسیەكەی لاهور جەنگی بورهان ئاشكرادەكەن كە داوای 150ملیۆن دیناری ڕۆژانەی بۆ خەرجی خۆی و نووسینگەكەی كردووە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “بەڕێزان، بەپێویستمان زانی وردەكاریی دۆسیە یاساییەی كە لاهور جەنگی بورهان جوڵاندوویەتی بە مەبەستی داواكردنی 150 ملیۆن دینار بۆ خەرجی ڕۆژانەی نووسینگەكەی و 102 ملیۆن دیناری دیكە بۆ خەرجی دامەزراوە كەسییەكانی لە داهاتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوبكەینەوە، تاوەكو ناوەڕۆكی دۆسیەكە لای هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی ڕوون بێت و بەرچاوڕوونبن پێی و ناوەڕۆكی دۆسیە یاساییەكە كە لەبەردەستی ئێمەیە لەم دوو خاڵەی خوارەوە پێكهاتووە”:-

یەكەم/ دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دۆسیەكە لە دادگای كەرخی بەغدادەوە گواسترایەوە بۆ دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئەیلول، پرۆسەی دادبینی دۆسیەكە لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە ماوەی ڕابردوودا پارێزەری لاهور جەنگی بورهان داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوە كردووە دۆسیەكە بگوازرێتەوە بۆ شارێكی دیكە، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا دۆسیەكە هەر لە دادگای سلێمانییە و تەنها بۆ وردبینی ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە كراوە و لەدوای ئەوەی كە بڕیاری كۆتاییدرا دەردەكەوێت دۆسیەكە دەگوازرێتەوە بۆ شارێكی دیكە یاخودنا.

دووەم/ لەناو دۆسییەكەدا لایەنی داواكار كە پارێزەری لاهور جەنگی بورهانە داوای 150 ملیۆن دیناری كردووە لە بەرامبەر خەرجی ڕۆژانەی و داواشدەكات 102 ملیۆن دیناری تری بۆ خەرجبكرێت بۆ دامەزراوە كەسییەكانی كە لە بەرژەوەندی كەسیی ئەو كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، کە ویستوویانە لە رێگەی پۆستەوە ماددەی هۆشبەر بنێرن…
Total
0
Share