نرخی نەوت جارێكی تر دابەزی

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین و هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چین.

دوای كەمبوونەوەی نرخی نەوت بە بڕی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی نەوت دابەزی و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 93.5 دۆلارە، بەم گۆڕانكارییە نوێیە لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئەو جۆرەی نەوتی خاو 80 سەنتی نرخەکەی لەدەستداوە.

هاوشێوەی برێنت، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزی و ئەمڕۆ بەرمیلێكی بە 87.32 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆكاری ئەو نزمبوونەوەیەی ماوەی سێ ڕۆژە بازاڕی نەوتی گرتووەتەوە، بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێكە دەربارەی لاوازبوونی ئابوریی چین و ئەوەش بازاڕی وزەی خستووەتە دۆخی ناجێگیرییەوە، بەو پێیەی چین گەورەترین هاوردەكاری نەوتی خاوە لە جیهاندا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوای هەشت ساڵ لە دابەزینی نرخەكەی، نەوتی خاو بەهۆی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە بەرزبوونەوەیەكی بێپێشینەی تۆماركرد و بەرمیلێكی 130 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخەكان ڕوو لە نزمبوونەوەن و سێ ڕۆژی ڕابردووش نزمترین ئاستی ئەمساڵیان تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

تەنها نوکتەبوو.. ئیلۆن مەسک لە کڕینی "مانچستەر یونایتد" پەشیمانبووەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share