لە 50 ڕۆژدا 250 هەزار منداڵ لە میسر لەدایكبوون

لە ماوەی تەنها 50 ڕۆژدا، 250 هەزار منداڵ لە میسر لەدایكبوون و دانیشتووانی وڵاتەكە لە 170 ڕۆژدا 750 هەزار كەس زیادیانكردووە.

بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی دانیشتووانی میسر لە 104 ملیۆن كەس نزیكبووەتەوە، لەو ژمارەیە 750 هەزار كەسیان لە ماوەی 170 ڕۆژدا لەدایكبوون. دەسەڵاتداران ئەو زۆربوونەی دانیشتووان بە هەڵاوسان ناودەبەن و بەهۆی خراپیی دۆخی ئابوری و نەتوانستیی حكومەت لە دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكاندا، پلانی هەیە گەشەی دانیشتووان كۆنترۆڵبكات.

د. عەمرو حەسەن كە پێشتر بڕیاردەری ئەنجومەنی نەتەوەیی دانیشتووانی میسر بووە دەڵێت، ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكەی بەم ڕێژەیەی ئێستا بەردەوام بێت لە زیادبوون، ئەوا تا ساڵی 2100 دانیشتووانی میسر دەبن بە 200 ملیۆن كەس.

ئەو شارەزایەی بواری دانیشتووان، مەترسییەكانی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی میسر دەخاتەڕوو، كە یەكێكیان كەمبوونەوەی بەركەوتەی ئاوە. بەپێی وتەی د. عەمرو حەسەن، ئەگەر زۆربوونی دانیشتووانی میسر كۆنترۆڵنەكرێت، ئەوا دۆخەكە دەگات بە ڕادەیەك كە تاكێكی میسری ساڵانە تەنها 300 مەتر سێجا ئاوی بەردەكەوێت و “ئەوەش بە دەگمەنیی ئاو” ناودەبرێت. سەرباری سەرهەڵدانی قەیرانی تری وەك كەمبوونەوەی داهاتی تاكەكەس و هەژاری و كەمیی خزمەتگوزارییەكان.

بابەتی پێشتر

چین حەوت بەرپرسی تایوانی سزادا بەهۆی پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان

بابەتی دواتر

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا مەترسین بۆ لەناوچوونی 40%ی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share