ئاسینسیۆ ئەو مەتەڵەی کەس وەڵامەکەی نازانێت

مارکۆ ئاسینسیۆی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ناڕوونە، سەرچاوەکانی مەدرید بارودۆخی یاریزانەکە بە (مەتەڵ) ناودەبەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئاسینسیۆ لە 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە گرێبەستی نوێی پێشکەش نەکراوە، هیچ یانەیەکیش سەرکەوتوو نەبووە لە گواستنەوەی، دیاریش نییە لە ڕیاڵ بەردەوام دەبێت یان دەڕوات.

لەو بارەیەوە ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەر دەڵێت، “تاوەکو یاریزانی ڕیاڵ بێت گرنگە بۆمان، پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین چ بڕیارێک دەدات.”

ئاسینسیۆ لە چوار یاریی فەرمی ئەم وەرزەدا خولەکێک یاری نەکردووە، لە یاریی دەستپێکی لالیگا بەرامبەر ئەلمیریا و جامی سوپەری ئیسپانیا بەشداری پێنەکراوە.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە ناوبراو پێویستی بە یاریکردن و دەرفەتی زیاترە، تاوەکو لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مۆندیالی قەتەر بانگهێشت بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share