توركیا و گروپەكانی هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردەوە

سوپای تورکیا و گروپەكانی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردەوە و لەیەککاتدا چەندین ناوچەیان تۆپبارانكرد و زیانی گیانیش هەیە.

ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا گروپەكانی لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی زرگان، تلتەمر، تلڕەفعەت و ڕێگای نێوان تلتەمر- قامیشلۆ كردووە.

باسی لەوەشكردووە، سوپای تورکیا دەیان گوندی ئەو ناوچانە و سەنتەری ناوچەی تلڕەفعەتی تۆپباران كردووە و چەندین گوللـەتۆپیشیان ئاراستەی ئەو ناوچانە کردووە.

لە تۆپبارانەکەی سەر تلتەمردا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا و چوار هاوڵاتیی دیكەش برینداربوون، کە دوانیان ژنن، هەروەها سەربازێکی سوپای سوریا کوژراوە و چوار سەربازیش برینداربوون.

هەر بەهۆی تۆپبارانەكەوە سێ سەربازی سوپای سوریا كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share